موقتەدا سەدر فەرمانی کشاندنەوەی چەک و گۆڕینی فەرماندەکانی سەرایا سەلامی لە کەربەلا دەرکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

موقتەدا سەدر چەند بڕیارێکی لەبارەی دۆخی شاری کەربەلا دەرکرد و فەرمانی کرد بە کشاندنەوەی سەرجەم چەکەکان و گۆڕینی فەرماندە سەربازییەکانی سەرایا سەلام، ئەوەش دوای پێکدادانە چەکدارییەکانی شەوی رابردووی ئەو شارە.
 
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە و ئاراستەی (یاریدەدەری جیهادی)ی رەوتەکە کراوە، سەدر فەرمانی کردووە لە ماوەی پێنج رۆژدا، سەرجەم ئەو چەکانەی لە دەستی یەکە سەربازییەکان لە نێو شاری کەربەلا کۆبکرێنەوە و بکشێندرێنەوە.
 
لە نووسراوەکەی موقتەدا سەدر دا هاتووە، "دەبێت لە ماوەی مانگێکدا هێزەکانی (سەرایا سەلام) لە کەربەلا سەرلەنوێ رێکبخرێنەوە و سەرجەم فەرماندەکانی ئەو پارێزگایە بگۆڕدرێن." هەروەها فەرمانی کردووە، دەستبەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگیرێت کە لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکارهێنراون کە بە "تاوانبارانی تێوەگلاو لە رووداوەکانی دوێنێ" ناوی بردوون.
 
ئەم هەڵوێستەی موقتەدا سەدر دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو پێکدادانی چەکداری لە ناوچەی "حوور" لە نێوەڕاستی کەربەلا لە نێوان چەکدارانی سەرایا سەلام و گرووپێکی جیابووەوە لە سەرایا سەلام، بە ناوی (ئەزهەرییەکان) روویدا. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەربەلا بۆ رووداو، لەو پێکدادانەدا "کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە."
 
سەدر لە نووسراوەکەیدا بە تووندی هێرشی کردووەتە سەر تێوەگلاوانی رووداوەکە و رایگەیاندووە، "من تاوەکو رۆژی دوایی بەریی بوونی خۆم لێیان رادەگەیێنم، ئەوان تێرۆریست و دووژمنی ئیمام حوسێنن." هەروەها داوای کردووە لیستێک لە ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن و سزای تووندیان بەسەردا بسەپێنرێت، کە رەنگە بگاتە "سێدارە".
 
دوای رووداوەکەی شەوی رابردوو، فەرماندەیی سەرایا سەلام بڕیاری دا کارەکانی لە پارێزگای کەربەلا ەابگرێت و سەرجەم بارەگاکانی لەو شارەدا دابخات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی شەوی رابردووی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبێتەوە. گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێ، هەریەک لە ئیحسان عەوادی و باسم بەدری نزیکن لە بوون بە بەربژێر.