سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر دواخرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیاربوو سبەی شاندێکی باڵای سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بگەنە هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی و سەرۆک مەسعود بارزانی، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
 
دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەربارەی هۆکاری دواخستنی سەردانەکە بە رووداوی راگەیاند، "لەبەر بابەتی هەندێک کاروباری تەکنیکی بووە، هەروەها لەبەر بابەتی سەرۆکوەزیرانیش کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێشتا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە."
 
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد کە دەویسترا شاندەکە بە یەکەوە بێن و گوتی، "دەیانویست هەموویان پێکەوە بێن نەک بە پچڕپچڕی. ئەوە بڕیارێکی پەرلەمانییە بۆ ئەوەی هەموو سەرۆک فراکسیۆنەکان بێن سەردان بکەن، ئێمە پێشوازییان لێ دەکەین هەرکاتێک کە هاتن و گوێیان لێ دەگرین."
 
لە لایەکی دیکەوە، رەعد دەهلەکی، یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە و سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم، کە لە هەولێرە و چاوەڕوانی هاتنی تەواوی شاندەکە دەکات، بە رووداوی راگەیاند، "بەداخەوە سەردانەکە دواخرا، پێموایە بەهۆی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتەوە بووە، من لە هەولێرم و چاوەڕێم دەکردن بێن."
 
دەهلەکی دەربارەی ئەو لایەنانەی داوای دواخستنیان کردووە، گوتی، "بەپێی ئەو زانیارییانەی بە من گەیشتوون، پەرلەمانتارانی عەسائیب و تەقەدووم داوای دواخستنی سەردانەکەیان کردووە."
 
رەعد دەهلەکی دەڵێت، هێشتا دیارنییە کەی سەردانەکە دەکرێت.
 
ئامانجی سەرەکیی سەردانی ئەو شاندە بۆ هەولێر، هەوڵدان بوو بۆ رازیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا و کۆتاییهێنان بە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان، کە لە 18ی نیسانی 2026ـەوە بەهۆی "پێشێلکردنی بنەماکانی هاوبەشی و سازان" رایانگەیاندووە.
 
پێشتر مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاندبوو کە ئەو شێوازەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە بەغدا پەیڕەو کرا رەتدەکەنەوە و ئەو کەسەی بەو شێوەیەش دیاریکراوە، بە نوێنەری زۆرینەی کوردستان نازانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی دۆزینەوەی تەرمەکە

تەرمی ئەو پێشنوێژ و وتارخوێنەی لە دیالە خنکا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی ئەو پێشنوێژ و وتارخوێنە دۆزرایەوە، کە دوێنێ هەینی لە رووباری دیالە لە ناوچەی سەدوور، لەکاتی دەستنوێژگرتندا کەوتبووە نێو ئاو و خنکابوو. بەگوتەی پۆلیسی دیالە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 13 کەس لەو پارێزگایەدا خنکاون