رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتى گشتىی هەواڵگری و ئاسایشى سەر بە وەزارەتى بەرگرى عێراق رایگەیاند؛ لە شارى سلێمانى "تیرۆریستێکیان" دەستگیرکردووە کە بەر لە دەساڵ لە یەکێک لە گرتووخانەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدڕاڵى هەڵاتووە.
25ى ئایارى 2023، ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە رایگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە کە تیمەکانیان لە سلێمانى بە هاوئاهەنگى لەگەڵ دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان کەسێکیان لەوشارە دەستگیرکردووە، کە لەساڵى 2023 لە گرتووخانەى ئەبی غرێب هەڵاتووە.
22ى حوزەیرانى 2023،ژمارەیەک چەکدارى داعش، هێرشیان کردە سەر گرتووخانەى ئەبو غرێب لە باکوورى بەغداى پایتەخت و زیاتر لە 500 ئەندامى رێکخراوى داعش-یان لەو گرتووخانەیە دەرکرد کە دواتر زۆرینەیان بووەنەتە چەکدارى رێکخراوەکە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى هەواڵگری و ئاسایشى سەر بە وەزارەتى بەرگرى عێراق، ئەو داواکراوە بە گوێرەى مادەى چوارى یاساى بنەبڕکردنى تیرۆر لەلایەن دادگەوە داواکراو بووە و لەدواى دەستگیرکردنى رادەستى لایەنى پەیوەندار کراوە.
بەگوێرەى مادەى چوارى یاساى بنەبڕکردنى تیرۆر هەر کەسێک بەشدارى راستەخۆ یان هاوبەش بێت لەهێرشێکى تیرۆریستى سزاکەى لەسێدارەدانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ