هەواڵگریی عێراق: هەوڵێکی بە قاچاخبردنی ئینتەرنێتمان لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک پووچەڵکردەوە

25-05-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، هەوڵێکی بە قاچاخبردنی ئینتەرنێتیان لە هەولێر بۆ کەرکووک پووچەڵکردووەتەوە. 
 
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 25-05-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی حکومەت بۆ بەدواداچوونی بە قاچاخبردنی ئینتەرنێت و دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک زانیاری هەواڵگری وردیان بە دەستگەیشت سەبارەت بە بوونی سێ تاوەر کە لەو رێگەیەوە ئینتەرنێت، بە قاچاخ لە هەولێرەوە براوەتەوە کەرکووک. 
 
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق دەڵێ، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادگا، دەستبەجێ هێزەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی چوونەتە شوێنی تاوەرەکان و پرۆسەی بە قاچاخبردنەکەیان پووچەڵکردووەتەوە و دەستیان بەسەر تاوەرەکان و ئامێرەکانی داگرتووە. 
 
هەروەها دەشڵێت پەڕاوەکەیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندارکردووە تاوەکو بەپێی یاسا رێکاری پێویست بگرنەبەر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."