رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەى بڕیارێکى نوێی دەستەی دەستپاکیی عێراق، هەر فەرمانبەرێک زانیارى لەسەر زیادبوونى نائاسایی موڵک و ماڵ و بەدەستهێنانى "ناڕەواى پارە" بدات، 3% بۆ 5% ى ئەو بڕە پارەیەى پێدەدرێت.
رۆژی 24ی ئایارى 2023، دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، بڕیاریداوە پاداشتى یاسای (پاداشتکردنى هەواڵدەران)ى ساڵى 2008 ئەو کەسانە بگرێتەوە کە زانیارى لەبارەى زیادبوونى نائاسایی موڵک و ماڵ و بەدەستھێنانى "ناڕەواى پارە" دەداتە ئەو دەستەیە.
بەگوێرەى مادەى سێى یاسای پاداشتکردنى هەواڵدەران، هەر فەرمانبەرێکى حکومەت یان کەرتى گشتى، زانیارى بدات لەسەر دۆسیەکانى گەندەڵى پاداشت دەکرێت، ئەگەر بڕى ئەو پارەیەى بەگەندەڵى براوە تاوەکو 100 ملیۆن دینار بێت، رێژەى 5%ى پارەکەى پێدەدرێت کە بەرزترین بڕى دەگاتە پێنج ملیۆن دینار، ئەگەر پارەکە لە 100 ملیۆن دینار زیاتر بێت رێژەى ئەو پاداشتەکەى دەگاتە 3%ى تێکڕاى پارەکە.
بەر لەو بڕیارەى دەستەى دەستپاکیی عێراق، بڕیارەکە لە سنوورى وەزارەتەکانى حکومەتدا مامەڵەى پێوە دەکرا و وەزیرى پەیوەندیدار دەسەڵاتى خەرجکردنى پاداشتەی هەبوو، بەڵام لەمەودوا دەستەکە هەمان دەسەڵاتى دەبێت.
بۆ ئەو هەنگاوە دەستەى دەستپاکى عێراق هێڵێکى گەرمى بە ژمارە تەلەفۆنى (07800701653) و ئیمەیڵى (blaghat@nazaha.iq) داناوە بۆ ئاگادار کردنەوەیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ