رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، لە 27ى حوزەیرانەوە "تەکسیى رووبار" لە بەغدا دەکەوێتە کار و بۆ جەژنى قوربان بەبێ بەرامبەر خەڵک دەگوێزێتەوە.
25ى حوزەیرانى 2023، وەزارەتى گواستنەوەى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە کە 27ى حویزەران پڕۆژەى "تەکسیى رووبار" لە بەغدا دەکرێتەوە. بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، رەزاق محسێبس سەعداوى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق بڕیاریداوە کە لە رۆژانى جەژنى قوربان "تەکسیى رووبار" بەبێ بەرامبەر هاووڵاتییان لە بەغدا بگوێزێتەوە.
بڕیارە وەک قۆناخى یەکەم، تەکسییەکانى رووبار کە بەلەمى تایبەتن، لە نێوان هەردوو وێستگەى کەناراوى کازمیە و موتەنەبی لە بەغدا هاووڵاتییان بگوێزێتەوە.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە لەدواى دەستپێکردنى قۆناخى یەکەمى پڕۆژەى تەکسیى رووبار لە بەغدا، لە پارێزگاکانى دیکەش ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت، کە ئاوى هەردوو رووبارى دیجلە و فوراتیان پێدا تێپەڕ دەبێت.
لە ساڵى 2018 وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەستى بە پڕۆژەى "تەکسیی رووبار" کرد و چەند بەلەمێکى تایبەتى بۆ گواستنەوەى هاووڵاتییان هاوردەکرد، کە بڕیارە لە چەند وێستگەیەکى سەر هەردوو رووبارى دیجلە و فورات بەکاربخرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ