راوێژکارێکی سوودانی: دابەزینی نرخی نەوت داهات و یەدەگی عێراقی دابەزاندووە

25-06-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت بووەتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی عێراق و دابەزینی یەدەگی دراوی بیانیی بانکی ناوەندیی عێراق. دەشڵێت، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە سیاسەتی بەرگریکردن لە جێگیریی بەهای دینار.
 
موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان دابەزینی نرخی نەوت لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵ و کەمبوونەوەی رێژەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراقدا هەیە."
 
ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەریدەخەن، بڕی یەدەگی دراوی بیانی لە سەرەتای 2023 تاوەکو مانگی ئایاری ئەم ساڵ، لە 111 ملیار دۆلارەوە بۆ 96 ملیار دۆلار دابەزیوە.
 
موزهر محەممەد گوتی، "ئەرکی سەرەکی یەدەگی بیانی، پاراستنی هاوسەنگیی نەختینەی نێوخۆییە، لە هەمان کاتدا لە نێوخۆی وڵاتدا خواستێکی زۆر لەسەر دراوە بیانییەکان هەیە، چونکە وڵاتێکی هاوردەکارین و لە کەرتی هاوردەکردنیشدا بە دراوی بیانی مامەڵە دەکرێت، کەواتە ئاستی چوونە دەرەوەی دراوی بیانی زیاترە لە ئاستی هاتنیان بۆ نێو وڵات؛ ئەمەش وادەکات کەم ببێتەوە."
 
بە بڕوای راوێژکارەکەی سوودانی، "بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی هەڵمژینی دینار بەرامبەر دۆلار، ئەویش بە فرۆشتنی دۆلار دەبێت بۆ حەواڵەی دەرەکی و پاراستنی بەهای دینار بەرامبەر دراوە بیانییەکان."
 
لەلای خۆیەوە شاد فیکرەت، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانیی بە رووداوی گوت، "عێراق بەهۆی کورتهێنانی بودجە، ناچار بووە دەست بۆ یەدەگی دراوی بیانی ببات، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەردەوامی یەدەگی دراوی بیانییە لە بانکی ناوەندیدا."
 
جگە لە زێڕ؛ زۆرترین بڕی دراوە یەدەگەکانی عێراق، دۆلار یۆرۆ، یەن، یوان و تمەنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.