سوودانى: خەرجیى ساڵانەمان 150 تریلیۆن دینارە و باج سێ تریلیۆنە

25-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، خەرجیی ساڵانەی حکومەتەکەی نزیکەی 150 تریلیۆن دینارە، لە بەرامبەردا داهاتی باج تەنیا سێ تریلیۆن دینارە، دەشڵێت، "ئەم ژمارانە پێویستیان بە هەڵوەستە و پێداچوونەوەیە."
 
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، پار بەراورد بە پێرار داهاتی باج (26%) و لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا (3%) زیادیکردووە.
 
ئەو گوتانەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسی باج بۆ گەشەپێدانی ئابووری و چالاککردنی ژینگەی وەبەرهێنان بوو، کە ئەمڕۆ دووشەممە 25ى ئاب لە بەغدا بەڕێوەچوو.
 
سوودانى رایگەیاند، ساڵی 2022 داهاتى نانەوتی (7%) بووە و پار بۆ (14%) بەرزبووەتەوە. گوتیشى، "رێگە نادەین زیادکردنی باج رووبدات، کە ببێتە هۆی دروستکردنی کەشێکی نالەبار بۆ کارکردن."
 
بە گوتەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، یەکخستنی رێکارەکانی باج لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی دۆسیەکانی باجی زانکۆ و بانکە ئەهلییەکانی ئاسانتر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە