کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 400 پێشێلکاریی لە بانگەشەدا تۆمارکردووە

25-11-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، زیاتر لە 400 پێشێلکاریی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنى لەلایەن بەربژێر و لیستە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانەوە تۆمارکردووە. 
 
25ى تشرینى دووەمى 2023، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لیژنەکانى چاودێریى نووسینگەى سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا و لقەکانى دیکەى لە پارێزگاکان، زیاتر لە 400 پێشێلکاریى بانگەشەى هەڵبژاردنیان تۆمارکردووە کە لەلایەن بەربژێر و لیست و هاوپەیمانێتییەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانەوە ئەنجامدراون."
  
رۆژی 01-11-2023، بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگانى عێراق دەستیپێکرد و ماوەى 45 رۆژ بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە لە 18ى کانوونى یەکەمى 2023 لە سنوورى 15 پارێزگاى عێراق دەکرێت.
 
بەگوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، سزاى پێشێلکارى لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن دەگاتە دوورخستنەوەى بەربژێر و لیست و هاوپەیمانێتییەکان لە هەڵبژاردن و پێبژاردن کە بڕەکەى دەگاتە 50 ملیۆن دینار.
 
جومانە غەلاى گوتیشى: "بڕیارى کۆتایی لەبارەى چۆنێتی سزاى ئەو پێشێلکارییانەى تۆمارکراون، لە دەست ئەنجوومەنى کۆمیسیارانە و ئەوان دیاریدەکەن".
 
16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەس لە 15 پارێزگاى عێراق کە تۆمارى بایۆمەتریى دەنگدانیان کردووە، مافى دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق هەیە.  
 
38 هاوپەیمانێتى و 28 پارت بەشدارى لەو هەڵبژاردنەدا دەکەن؛ 70 بەربژێرى سەربەخۆ و زیاتر لە شەش هەزار بەربژێرى دیکە لەنێو لیستى هاوپەیمانێتى و پارتەکاندا خۆیان بەربژێر کردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."