مارک ساڤایا: عێراق پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتییە

25-11-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت، ئەمریکا لەمێژە پاڵپشتیی دامەزراوە ئەمنییە رەواکانی عێراق دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "لە هەوڵە هاوبەشەکانمانەوە بۆ تێکشکاندنی داعش و تاوەکو رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی زیانبەخش و بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمی، پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە، بەڵام هێشتا چاکسازیی بنەڕەتی پێویستە."
 
ساڤایا نووسیویەتی: "کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بە بەهای ملیاران دۆلار کەلوپەل و پاڵپشتیی پلە یەکیان پێشکێش کردووە، وەک هاوبەشی سەرەکی لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق دەمێننەوە."
 
رۆژی 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال نووسی: "دڵخۆشم رایدەگەیێنم کە مارک ساڤایا بووە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆماری عێراق." ئەو کات گوتی، "تێگەیشتنە زۆرباشەکەی ساڤایا لە پەیوەندییەکانی عێراق-ئەمریکا و پەیوەندییەکانی لە ناوچەکە یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی ئەمریکا".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."