رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری وردەکاریی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەگوێرەی پارێزگاکان بڵاو بکاتەوە.
سێشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2025، عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راگەیاندنی ئەنجامی وردەکاریی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، کاژێر 9:00ـی بەیانیی چوارشەممە لەلایەن محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانەوە رادەگەیێندرێت".
سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە 20ی تشرینی دووەمی 2024 کرا و پێنج رۆژ دواتر ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییەکە بڵاو کرایەوە.
عەبدولزەهرە هنداوی رایگەیاند: "لە ئەنجامی وردەکاریی سەرژمێریدا، ژمارەی دانیشتووان بەگوێرەى پارێزگاکان، رێژەی گەشە، سەرۆکایەتیکردنی نێر و مێ بۆ خێزانەکان و چەند زانیارییەکی دیکە رادەگەیێنرێت".
بەگوێرەی ئاماری بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەوان وردەکاریی ئەنجامی سەرژمێریی 15 پارێزگاکەی عێراق رادەگەیێنن و هەرێمی کوردستانیش لەلای خۆیانەوە هەمان ئەنجامی پارێزگاکانی خۆیان رادەگەیێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ