رووداو دیجیتاڵ
دەستەى دەستپاکیى عێراق دیمەنى دەستگیرکردنى کارمەندێکى هێزە ئەمنییەکانى بڵاوکردەوە، کە لە بەرامبەر کشاندنەوەى سکاڵایەکی هێزە ئەمنییەکان لە دژى هاووڵاتییەک بەرتیلی وەرگرتبوو.
رۆژی 25ى کانوونى یەکەمى 2023، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتى بەرتیل دەستگیرکراون، کە یەکێکیان کارمەندێکى هێزە ئەمنییەکانە و ئەوى دیکە هاوڵاتیەکى سڤیلە.
دەستەکە دیمەنى کاتى دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەى بڵاوکردەوە، کە لە ناوچەیەکى بەغداى پایتەخت دەستگیرکراون. هەروەها ڤیدیۆی ساتی بەرتیلدانەکە تۆمارکراوە و بڵاوکراوەتەوە.
فەرمانگەى لێکۆڵینەوەکانى سەر بە دەستەى دەستپاکى ئاماژەى بەوەداوە، ئەو کارمەندەى هێزە ئەمنییەکان کە دەستگیرکراوە، ویستویەتى پارە لە هاووڵاتییەک وەربگرێت بەرامبەر بەوەى سکاڵایەکی سەر باوکى هاووڵاتییەکە بکشێنێتەوە و رێگەى نەداوە مەفرەزەیەکى هێزە ئەمنییەکان کارى خۆیان جێبەجێبکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ