ئەفسەرێکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە واست کوژرا

26-01-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی رابردوو لە پارێزگای واست، ئەفسەرێکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار کوژرا. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-01-2022 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ئەندامەی ئاسایشی نیشتمانیی لە کاتی ئەرکدا کوژراوە.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق روونیکردەوە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی دەستگیرکردن بەپێی ماددەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە دۆسییەکانی کوشتن، داواکراوان  لە قەزای عەزیزییە رووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوەتەوە بەهۆیەوە کارمەندێکیان کوژراوە. 
 
ئەو کارمەندەی کوژراوە ئەفسەربووە بە پلەی رائید، ناوی غەسەق فازڵ عەبوودییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە