موقاوەمەی ئیسلامی - شیعە: هێرشمان کرد سەر بنکەى عەین ئەسەد

26-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران کە خۆیان بە موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق دەناسێنن، بەرپرسیارێتى خۆیان لە هێرشێک راگەیاند، کە بە درۆن کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەى سەربازیى عەین ئەسەد لە ئەنبار.
 
ئەو گرووپە بەرەبەیانى 26ى کانوونى دووەمى 2024، لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، شەوى پێنجشەممە بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەى عەین ئەسەد و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لەو هێرشانە.
 
ئەوە دووەم هێرشە ئەو گرووپە بیکاتە سەر بنکەکە لە دواى ئەوەى سوپاى ئەمریکا لە 24ى کانوونى دووەم کەتیبەکانی حیزبوڵڵای لە ئەنبار و بابل بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە چەکدارێکى ئەو  گرووپە کوژرا.
 
گرووپە ماوەیەک بوو هێرشی نەدەکردە سەر بنکەی عەین ئەسەد، بەڵام رۆژێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکە کردەوە.
 
گرووپەکانی نزیک لە ئێران کە خۆیان بە موقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، لە 17-10-2023ـەوە زیاتر لە 140 جار هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و دەڵێن، هێرشەکانیان لە وەڵامی پشتگیرکردنی ئەمریکایە لە ئیسرائیل. 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە