لەسەر کوژرانى دوو منداڵ لە میسان، مەفرەزەیەکى پۆلیسی فیدراڵى رادەگیرێن

26-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
ساتی رووداوەکە.
ساتی رووداوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکى تەقەکردندا لە میسان دوو منداڵ دەکوژرێن و لەسەر ئەو رووداوە مەفرەزەیەکى  پۆلیسی فیدراڵى رادەگیرێن و لیژنەى لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکدەهێندرێت.
         
لیوا روکن سەباح عەزاوى، فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى پارێزگاى میسان فەرمانیدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەبارە رووداوێکى تەقەکردن لە ناوچەى سەید جەمیل لەو پارێزگایە کە بە هۆیەوە دوو منداڵ کوژران.
 
شەوى رابردوو لە ناوچەى سەید جەمیل لە میسان رووداوێکى تەقەکردن روویدا و بە هۆیەوە دوو منداڵ کوژران، مەفرەزەیەکى پۆلیس فیدراڵى تۆمەتبار دەکرێت، کە هۆکارى کوژرانى ئەو دوو منداڵە بوون کاتێک رێگرییان لە ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیەکى سیڤیل کردووە و رووبەڕوو بوونەوە روویداوە.
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى میسان رایگەیاند، لەسەر ئەو رووداوە، لیوا روکن سەباح عەزاوى فەرمانیداوە بە راگرتنى ئەندامانى ئەو مەفرەزیەى پۆلیسی فیدراڵى تاوەکو کۆتایی هاتنى لێکۆڵینەوەکان و جەختى کردووەتەوە کە "کەمتەرخەمانى ئەو رووداوە بەگوێرەى یاسا سزا دەدرێن".
 
 
 
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە