ئەمڕۆ پلەى گەرمای 10 پارێزگاى عێراق دەگاتە 40 پلەی سیلیزی

26-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات دەکات ئەمڕۆ هەینى پلەى گەرما لە 10 پارێزگاى عێراق بگاتە 40 پلەى سیلیزى، سبەى پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، هەفتەی داهاتووش ئەگەرى بارانبارین هەیە.
 
بەگوێرەى پێشبینى دەستەى کەشناسی و بوومەرلەرزەزانیى عێراق، ئەمڕۆ هەینى، 26ى نیسانی 2024، پلەى گەرما لە 10 پارێزگاى عێراق دەگاتە 40 پلەى سیلیزى. پارێزگاکانیش بریتین لە بەغدا، کەربەلا، واست، بابل، دیوانیە، نەجەف، میسان، زیقار، موسەننا و  بەسرە.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "پلەى گەرما لە نێوان 32 بۆ 41 پلە دەبێت، خێرایی با پێنج بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت لەکاژێرێکدا."
 
نزمترین پلەى گەرماى چاوەڕوانکراو لە دهۆک دەبێت، کە 32 پلەیە بەڵام لە بابل و نەجەف و زیقار پێشبیدەکرێت 41 پلە تێپەڕێنن.
 
عامر جابرى گوتى: "پێشینی دەکرێت رۆژى شەممە پلەى گەرما نزم ببێتەوە، هەفتەى داهاتووش ئەگەرى باران هەیە، بەڵام بڕ و شوێنەکەى هێشتا دیار نییە".
 
یەکەمجارە لە ئەمساڵدا پلەى گەرماى پێکەوە لە 10 شار لە عێراق بگاتە 40 پلە، لە کاتێکدا هێشتا مانگ و نیوێک ماوە بۆ هاتنی وەرزی هاوین.
 
سەبارەت بە کەشوهەوای هەرێمی کوردستانیش، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور، خێرایی با  لەسەرخۆ- مامناوەند  (10-20) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت. 
 
پلەی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، کە 39 پلە دەبێت، لە کەرکووک 37 پلە، لە هەولێر 35 پلە، لە دهۆک 33 پلە، لە هەڵەبجە 33 پلە و لە سلێمانی 32 پلە دەبێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە:
 
هەولێر: 36 
سلێمانی: 33
دهۆک:  33
زاخۆ: 35
هەڵەبجە: 33
کەرکوک: 37
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 22
گەرمیان: 40
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە