رووداو دیجیتاڵ
لە شاری تکریت، ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی زھووری شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین، ئاگر لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کەوتەوە، کە شوێنی فرۆشتنی کەلوپەلی نێوماڵ بوو.
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا بە ناوەکانی مەزھەر ئەمین، عومەر مەزھەر ئەمین و مونشید ئەمین.
راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین دەڵێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە.
بە گوتەی مەعاز سوبحی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سەلاحەدین، چەندین تیمی بەرگریی شارستانی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەشداربوون و تیمی بەڵگەی تاوانیش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیاری دەکەن.
لە عێراق پار 8,850 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون؛ پێرار نزیکەی 16,000 ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ