ئەم ساڵ 6000 بازرگان و بەکارهێنەری هۆشبەر لە عێراق دەستیگر کراون

26-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پێنج مانگی ئەم ساڵدا 10 تۆن مادەی هۆشبەر و کارتێکەری عەقڵی دەستیان بەسەردا گیراوە و 6000 بازرگان و بەکارهێنەریش دەستگیر کراون.
 
حوسێن یوسف تەمیمی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر لە عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، لە پێنج مانگی ئەم ساڵدا 10 تۆن مادەی هۆشبەر و کارتێکەری عەقڵی دەستیان بەسەردا گیراوە، یەک تۆن-یان لە جۆرەکانی مادەی هۆشبەر و نۆ تۆنەکەی دیکە مادەی کارتێکەری عەقڵی-ن.
 
هەروەها گوتی، "6000 بازرگان و بەکارهێنەری هۆشبەر دەستگیر کراون،" لەو ژمارەیەش سزا بۆ زیاتر لە دوو هەزاریان دەرچووە.
 
لە پێنج مانگی یەکەمی 2024دا، 20 تۆڕى نێودەوڵەتى و 204 تۆڕى نێوخۆیی بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر هەڵوەشێندراونەتەوە، 72 بازرگانی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، ئەوەش بەگوێرەی مادەی 27ی یاسای مادەی هۆشبەر بە ژمارە 50ی ساڵی 2017، هەروەها 25 بازرگانی مادەی هۆشبەر لە رووبەڕووبوونەوەکاندا کوژراون و بریندار بوون.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 19 هەزار تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون، دەست بەسەر چوار تۆن مادەی هۆشبەر و 15 تۆن مادەی کارتێکەری عەقڵیدا گیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە