رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەربەلا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، درەنگانی شەوی رابردوو، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی بابل - کەربەلا روویداوە؛ بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان ژن و منداڵن.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە عێراق 11 هەزار و 523 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەو هۆیەوە و سێ هەزار و 79 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ