دوو ژمارەى جیاواز لە یەک مانگدا؛ هەناردەى نەوتى عێراق کەمیکردووە و داهات زیادیکردووە

26-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیاى سۆمۆ دوو ئامارى جیاواز لەسەر هەناردەى نەوتى مانگى ئاب بڵاودەکاتەوە، بە بەراوردکردنى ئامارى بەرایی و کۆتایی 195 بەرمیل نەوتى هەناردەکراو کەمیکردووە، بەڵام 151 ملیۆن دۆلار داهاتەکەى زیادیکردووە. 
 
رۆژی 26ى ئەیلوولى 2023، کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) ئامارى کۆتایی هەناردەى نەوتى بۆ مانگى ئاب بڵاوکردەوە کە 106 ملیۆن و 122 هەزار و 679 بەرمیل بووە و داهاتەکەشى هەشت ملیار و 997 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار بووە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە لە 3ى ئەیلوول هەمان کۆمپانیا ئامارەى سەرەتایی هەناردە و داهاتى نەوتى بۆ مانگى ئاب بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەکانى جیاوازن و تێیدا بڕى نەوتى هەناردەکراو زیاترە، بەڵام داهاتەکەى کەمتر بووە. 
 
بەگوێرەى ئامارە بەراییەکە، نەوتی هەناردەکراو، 106 ملیۆن و 122 هەزار و 847 بەرمیل بووە، کە بەراورد لەگەڵ ئامارەى کۆتایی 195 بەرمیل کەمتر بووە، ئەوە لە کاتێکدایە داهاتى نەوتى مانگى ئاب بەگوێرەى ئامارەى بەرایی هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام داهاتى نەوت بۆ هەمان مانگ بەگوێرەى ئامارەى کۆتایی هەشت ملیار و 997 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار بووە، بەوپێیە داهات 151 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار زیادیکردووە.
 
تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتى فرشراو بەگوێرەى ئامارى بەرایی 83.35 دۆلار بووە لەکاتێکدا نرخى  یەک بەرمیل نەوتى فرۆشراو بەگوێرەى ئامارەى کۆتایی 84.78 دۆلار بووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.