رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاریدا، 1ی مانگی داهاتوو گەشت لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستپێبکرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وەزارەتی گواستنەوە و پارێزگاری موسڵ کار لەسەر دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فرۆکەخانەکەوە دەکەن.
نووسینگەی سوودانی دەڵێ: "رێکارەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی کارکردن لەلایەن دەستەی فرۆکەوانی مەدەنی"ـەوە بەو کۆمپانیایەی کارەکانی فڕۆکەخانەکە بەڕێوەدەبات، تەواو بوون.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لەوەش دەکات، "بە چاودێریی سەرۆکوەزیران، وەزارەتی گواستنەوە و پارێزگاری موسڵ لە هەنگاوەکانی کۆتایی گفتوگۆکاندان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ ئامادەکردنی فرۆکەخانەکە بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان".
10ى ئابى 2022 مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى ئەو کاتى عێراق بەردى بناخەى نۆژەن و ئامادەکردنەوەى فڕۆکەخانەى موسڵى دانا و رۆژی 17ی تەممووزی ئەم ساڵیش فرۆکەخانەکە کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ