حکومەتی عێراق باڵەخانەی یونامیی لە موسڵ وەرگرتەوە

27-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق باڵەخانەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یونامی)ی لە شاری موسڵ وەرگرتەوە.
 
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو پلانەدایە پێشتر لەنێوان حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنی لەسەر کرا، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێردەی یونامی لە عێراق لە کۆتایی ئەم ساڵدا.
 
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "پرۆسەی وەرگرتنەوەی باڵەخانەکانی دیکەش کە لەلایەن نێردەکەوە بەکارهێندراون، بەردەوام دەبێت."
 
حکومەتی عێراق ستایشی ئەو هەوڵانەی کردووە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق ئەنجامی داون، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەو هاوکارییەی نێردەکە لە جێبەجێکردنی پلانی داخستنەکەدا نیشانی داوە.
 
یونامى لە ساڵى 2003، لەسەر داواى حکومەتى فیدراڵى و بەگوێرەى بڕیارى ژمارە 1500ى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پێکهێندرا، لە ساڵى 2007 بە بڕیارى ژمارە 1770 سنوورى کارەکانى لە چوارچێوەى هاوکاریکردنى عێراق فراوانتر کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."