پاسەوانى ئەفسەرانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق کەمکرانەوە

27-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڕیاریدا ژمارەى پاسەوانى پلە جیاوازەکانى ئەفسەرانى ئەو وەزارەتە دیاری بکات، کە لە یەک تاوەکو 12 پاسەوانن. جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "ژمارەى پاسەوانى پلەدارەکان کەمکراونەتەوە بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی لە شوێنى دیکە."
 
بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق کە لە 25ى حوزەیران دەرکراوە، فەریق عادل عەباس، بریکارى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بۆ کاروبارى پۆلیس، ژمارەى پاسەوانى ئەفسەرانى وەزارەتەکەى دیاریکردووە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "دەبێت بریکارى وەزارەت بە پلەى فەریق 12 پاسەوانى هەبێت و پلەى فەریق کە پۆستى هەبێت 10 پاسەوانى هەبێت، بەڵام بەبێ پۆست دەبێت هەشت پاسەوانى هەبێت."
 
لە بڕیارەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "پلەى لیوا ئەگەر پۆستى هەبێت، شەش پاسەوان و بەبێ پۆست سێ پەسەوانى دەبێت، پلەى عەمید بە پۆستەوە دوو پاسەوان و بەبێ پۆست یەک پەسەوانى دەبێت، هەرچى پلەى عەقیدە پۆستى هەبێت یان نا، یەک پاسەوانى دەبێت."
 
27ى حوزەیرانى 2023، سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "بەگوێرەى ئەو بڕیارە ژمارەى پاسەوانى پلەدارەکانى وەزارەتى ناوخۆ کەمیکردووە، کە پێشتر دەگەیشتنە 16 پاسەوان."
 
سەگڤان سندى گوتیشى، "ئەو بڕیارە بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی کارمەندانى وەزارەتى ناوخۆیە لەو شوێنانەى بەهۆى کەمیى کارمەندەوە پێوستیان پێیەتى."
 
بەگوێرەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق، نزیکەى 900 هەزار کەس دامەزرێندراون، کە زیاتر لە 35 هەزاریان سەر بە وەزارەتى ناوخۆن، بەڵام هەر بەگوێرەى هەمان یاسا دامەزراندن رادەگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.