سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هەواڵی خەرجکردنی 4 ملیار دینار بۆ چاپکردنی کتێبێک رەتدەکاتەوە

27-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەو  هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد تێچووی چاپکردنی کتێبی (بەڵگەنامەکانی کۆشکی کۆماری) زیاتر لە چوار ملیار دینار بووبێت و رایگەیاند، تێچووەکەی کەمتر لە 40 ملیۆن دینار بووە. هەروەها هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو لایەنانە دەکات کە "هەوڵی لەکەدارکردنی شکۆی دەوڵەت دەدەن".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-07-2025، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لە یەکێک لە میدیاکانەوە لەبارەی تێچووی کتێبەکەوە بڵاوکرابووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆی تێچووی چاپکردنی کتێبەکە (39,375,000) سی و نۆ ملیۆن و سێسەد و حەفتا و پێنج هەزار دینارە و لەلایەن فەرمانگەی کاروباری رۆشنبیریی گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار چاپکراوە و پشتئەستوورە بە پسوولەی فەرمی.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆکایەتیی کۆمار ئەو هەڵمەتی شێواندن و چەواشەکارییە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن هەندێک میدیای کوردییەوە بەڕێوەدەچێت کە سەر بە چەند سیاسییەکی شکستخواردوون، بە ئامانجی چەواشەکردنی رای گشتی و داپۆشینی شکستەکانیان و قۆستنەوەی داهات بۆ بەرژەوەندیی کەسی."
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هەواڵە "پابەندی بنەماکانی شەرەفی کاری میدیایی نییە" و جەختیشی کردووەتەوە، "دەست بە مافی یاساییی خۆیەوە دەگرێت بۆ گرتنەبەری رێکار بەرامبەر ئەو لایەنانەی هەوڵی لەکەدارکردنی شکۆی دەوڵەت و ناوزڕاندنی دامەزراوە فەرمییەکان دەدەن."
 
سەرۆکایەتیی کۆمار داوای لە میدیا پیشەییەکان کردووە بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست، پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار ببەستن و ئامادەیی خۆیشی بۆ پێدانی زانیاری و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەربڕیوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."