رەیان کلدانی بۆ بافڵ تاڵەبانی: دووژمنت دووژمنی ئێمەیە، هاوڕێت هاوڕێی ئێمەیە

27-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن پەیامێک ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت، "دووژمنت دووژمنی ئێمەیە، هاوڕێت هاوڕێی ئێمەیە" و "هەرگیز ناکەویت."
 
رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن لە هەژماری ئێکسی خۆی دا، وێنەیەکی خۆی و بافڵ تاڵەبانیی داناوە و بە کوردییەکی ناباش نووسیویەتی، "براکەم بافڵ تاڵەبانی، دەنگت دەنگی راستییە، بڕوات بەرزیە بۆ خەڵکی خۆت، ئێمە هەموومان لەگەڵتین، نابەخشین هیچ کەس دەستدرێژی بۆ تۆ بکات، دووژمنەکەت دووژمنی ئێمەیە، هاوڕێکەت هاوڕێی ئێمەشە، هەرگیز ناکەویت، چونکە نیشانی بوێری و وەفادارییت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت دژی باتڵ."
 
بەرەبەیانی رۆژی 22-08-2025 هێزەکانی دژە تیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی "چەند داواکراوێک" هەڵیانکوتایە سەر هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی، دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی دووپشک دەستگیرکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە