دادگەی نەجەف سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە هەڕەشەی پێکهێنانی "سوپای حەق"ی دەکرد

27-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی تاوانەکانی نەجەف، سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاند کە لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە داوای پێکهێنانی هێزێکی چەکداری بەناوی "سوپای حەق" کردبوو.
 
بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، "تۆمەتبارەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردبووەوە و تێیدا بانگەشەی بۆ پێکهێنانی هێزێک بە ناوی "سوپای حەق" دەکرد." 
 
موفید سالم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەجەف، ئەمڕۆ دووشەممە،27ی تشرینی یەکەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو کاتەی تۆمەتبارەکە گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردەوە، لەگەڵ چەند کرێکارێک لە شوێنێکدا بوو و تێیدا باسی لە پێکهێنانی 'سوپای حەق' کرد."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەجەف گوتی، "تۆمەتبارەکە ویستوویەتی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکدا دروست بکات." ئاماژەی بەوەش کرد، دوای چەند کاژێرێک لە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، هێزەکانی پۆلیس توانییان ئەو کەسە دەستگیر بکەن.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، "دەستگیرکردن و دادگاییکردنەکە بەپێی مادەی 210ی یاسای سزادان بووە."
 
ماددەی 210ی یاسای سزادانی عێراقی سزا بۆ هەر کەسێک دیاری دەکات کە بە ئەنقەست هەواڵ و زانیاری درۆ بڵاوبکاتەوە کە ببێتەهۆی تێکدانی ئاسایشی گشتی، ترساندنی خەڵک یان زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی گشتی. 
 
سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ لایەنێک لە پشت ئەم هەڕەشەیەوە هەیە، موفید سالم گوتی، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان، هیچ هێزێک یان لایەنێک بەرپرس نییە و کەسی دیکە تێوەنەگلاوە. ئەو کەسە تەنیا بووە و کەسی دیکەی لە پشتەوە نییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

سازان یان خاڵ، بەربژێری سوننە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە

لایەنە سوننەکان تاوەکو ئێستا لەسەر بەربژێرەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون، دوو بەربژێریان هەیە، ئەگەر بە سازان رێکنەکەوتن، بەگوێرەى خاڵى لیستە پێکهێنەرەکانى ئەنجوومەنى سیاسى نیشتمانى دەبێت