کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ رووداو: لیواکەمان لە مووسڵ لەلایەن ئەمریکاوە بۆردوومان کرا

07-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بارەگاکانی لیوای 14ی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و لیوای 50ی حەشدی شەعبی لە مووسڵ کرانە ئامانج؛ گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەداش دەڵێت: "هێرشەکان لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە ئەنجامدراون."
 
ئەو سەرچاوە بەرپرسە لە نەینەوا رۆژی شەممە 7-3-2026 بە رووداوی راگەیاند، شەوی هەینی لە گوندەکانی "گوبە" و "شریخان" لە سنووری شاری مووسڵ، لە رێگەی کۆپتەرەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگای لیوای 14ی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا. 
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە هەمان کاتدا هێرش کراوەتە سەر بارەگای لیوای 50ی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
 
لەبارەی ناسنامەی فڕۆکەکان و زیانەکانی هێرشەکە، کازم فەرتووسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بە رووداوی راگەیاند: "بارەگای لیوای 14ی سەیدولشوهەدا دوو جار کراوەتە ئامانج و هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی ئەمریکییەوە کراون."
 
تاوەکو ئێستا لایەنی ئەمریکی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئەو هێرشانە بڵاونەکردووەتەوە.
 
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە گرووپێکی چەکداری شیعەن و بەشێکن لە حەشدی شەعبی، خۆیان بە یەکێک لە گرووپەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق دەزانن.

هەر لە بارەی ئەو هێرشەوە ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئاداری 2026، ئەمینداریەتی گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی هەینی، فڕۆکەیەکی کۆپتەری جۆری "ئەپاچی" پێنج مووشەکی ئاراستەی چەند خاڵێکی سەربازیی لە ناوچەی "قوبە" لە باکووری مووسڵ کردووە، کە لە چوارچێوەی پلانی بڵاوەپێکردنی حەشدی شەعبیدایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن و محەممەد شیاع سوودانی

ماکرۆن و سوودانی: دەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان رەتدەکەینەوە

محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕیان لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهان تاوتوێ کرد، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.