سەرکردەیەکی سەرایا سەلام لە سامەڕا کوژرا

27-11-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرکردەیەکی سەرایا سەلام لە قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەلاحەدین کوژرا.
 
 هێزێکی سەرایا سەلامی باڵی چەکداری سەر بە رەوتی سەدر لە قەزای سامەڕا جێگیرن. 
 
محەممەد کینانی، گوتەبێژی تەندروستیی میسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، حەیدەر ئەبو ریش، کە یەکێک لە سەرکردەکانی سەرایا سەلام و خەڵکی پارێزگای میسان بوو، ئەمڕۆ لە سامەڕا کوژراوە. 
 
باس لەوە دەکرێت کە حەیدەر کەعبی (حەیدەر ئەبو ریش) بە درۆن کوژراوە، بەڵام گوتەبێژی تەندروستیی میسان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی بە دروستی لای ئەوان روون نەبووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."