بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنیت لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

27-12-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو - هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە دوای سەری ساڵ لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت کۆببنەوە، چونکە هیچ کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت نرخی کەمنەکردووەتەوە. بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای گۆران نێتش دەڵێت: "نرخی کارتی ئینتەرنێتمان زیادنەکردووە تاوەکو ئێستا کەمی بکەینەوە."
 
رۆژی سێشەممە 27-12-2022، کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوەندەی بەدواداچوونیان کردووە تێبینی کراوە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت نرخی کارتیان هەرزان نەکردووە. 
 
لە ساڵی 2015ـەوە بەپێی یاسای بودجە، بە رێژەی 20% باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق زیادکرا و لە یاسای بودجەدا جێگیرکرا؛ رۆژی 22-11- 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەو باجە لەسەر کۆمپانیاکان هەڵبگرێت. 
 
کاروان یاروەیس گوتی، یەکێک لە گرفتە گەورەکان ئەوەیە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت نرخێکی دیاریکراویان نییە بۆ ئەوەی بزانرێت پێویستە چەند لەو نرخە کەمبکەنەوە، بۆیە قۆناخی یەکەم پێویستە نرخەکانیان یەکبخرێتەوە، هەر لەوبارەوە بڕیارە لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق دوای سەری ساڵ کۆببێتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکرێت. 
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق، پرسیاریان لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە بۆ ئەوەی بزانن بۆچی نرخیان کەمنەکردووەتەوە، بەڵام ئەوان دەڵێن لە سەرەتاوە نرخی ئینتەرنێتیان گران نەکردووە تاوەکو ئێستا هەرزانی بکەن. 
 
رەوا ئەرسەلان، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای گۆران نێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: هیچ گۆڕانکارییەکیان لە نرخی ئینتەرنێت نەکردووە، چونکە لە سەرەتاوە نرخی کارتی ئینتەرنیتیان گران نەکردووە تاوەکو دوای لابردنی باجەکە نرخەکان هەرزان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازێکی عێراقی بەدیار پاشماوەی مووشەکێکی ئێرانییەوە؛ وێنە: AFP

عێراق لە رۆژێکدا؛ پێگەی دوو گرووپ بۆردوومان کران و لە پەرلەمان باسی پێشمەرگە کرا

هێرش بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانى سەر بە حەشدى شەعبی لە نەینەوا و ئەنبار کوژراوی لێکەوتەوە و گرووپى موقاوەمەش رایگەیاند لە ماوەی نۆ رۆژدا نزیکەی 200 هێرشیان کردووە، بۆ رێگری لەو هێرشانەى گرووپە چەکدارەکان دەیکەن، سوودانى فەرمانی بە بەرپرسە ئەمنییەکان دا کە راویان بنێن.