ئەو کوڕەی لە دیالە بە هەڵە باوکی خۆی کوشت، دوای هەفتەیەک خۆیشی کوشت

27-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، کوڕی بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی دیالە، دوای هەفتەیەک لە کوشتنی باوکی، خۆیشی کوشتووە.
 
عەمید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رۆژی شەممە، 27-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "باقر هاشم زەینی، کوڕی بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی دیالە، لە ماڵی باپیریدا خۆی خنکاندووە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتیشی، "خۆکوشتنی ئەو گەنجە دوای ئەوە دێت، کە چەند رۆژێک پێشتر بە هەڵە گولـلەیەکی بە باوکییەوە ناوە و بەهۆیەوە هاشم زەینی، بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان، گیانی لەدەستدابوو."
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، "گەنجەکە تەمەنی 18 ساڵ بوو، نەخۆشیی دەروونی هەبووە و لەهەمان کاتدا شێرپەنجەی هەبووە."
 
هاشم زەینی، بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان، رۆژی یەکشەممە، 21-12-2025، لەلایەن کوڕەکەیەوە بە دەمانچە کوژرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."