دادگەى فیدراڵیى عێراق دانیشتنى لەبارەى سنووردارکردنی ماڵپەرە سێکسییەکان دواخست

28-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى لەبارەى سنووردارکردنى بەکارهێنانی ماڵپەرە سێکسییەکان لە عێراق دواخست، دوای ئەوەى کانوونى یەکەمى رابردوو بەشێوەیەکى کاتى بڕیارى راگرتنى دان. سکاڵاکارى ئەو دۆسیەیە دەڵێت، "دواخستنەکە بۆ تاوتوێکردنى سکاڵاکەیە."
 
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق رۆژی 28ـی کانوونى دووەمى 2024، یەکەم دانیشتنى کرد بۆ تاوتوێکردنى سکاڵایەک کە لەلایەن باسم خەشان، ئەندامى پەرلەمانى عێراقەوە پێشکێش بە دادگە کرابوو تایبەت بە سنووردارکردنى ماڵپەڕە سێکسیەکان لە عێراق و بڕیارى دواخستنى دانیشتەکەی دا.
 
باسم خەشان رۆژی یەکشەممە، 28-1-2024، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، دادگە بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ 25ـی شوبات دوابخات.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشى، "دواخستنەکە بۆ ئەوەیە تاوتوێى دۆسیەى سکاڵاکە بکات و سەرجەم لایەنەکانى لێک بداتەوە، بەر لە بڕیاردان لێی."
 
14ـی کانوونى یەکەمى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەسەر ئەو سکاڵایە بڕیارێکى کاتى دەرکرد بۆ راگرتنى ماڵپەرە سێکسییەکان لە عێراق تاوەکو یەکلاییکردنەوەى سکاڵاکە کە بۆ سنووردارکردنى بەکارهێنانى ئەو ماڵپەرانەیە.
 
سكاڵاکە دژى هەریەک لە وەزیرى پەیوەندییەکان و سەرۆکى دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق تۆمار کراوە.
 
پێشتر لە 17ـی کانوونى یەکەمى 2023، عومەر عەبدولڕەزاق، گوتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق بە رووداوى راگەیاند، بەر لە بڕیارەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بۆ داخستنى ماڵپەڕە سێکسییەکان، وەزیرى پەیوەندییەکان بڕیارەکەى دابوو، بەڵام ئەو بڕیارە هەرێمى کوردستانى نەگرتووەتەوە. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."