رووداو دیجیتاڵ
لە شاری بەغدا، سێ خووشک لەلایەن سێ برایانەوە بە زنجیر دەبەسترێنەوە، پۆلیسی فیدراڵی دەڵێت، شوێنی ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی کچەکانەوە دیارە.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی دەگمەندا هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، سێ کچیان ئازادکردووە کە لە ماڵێکدا لە ناوچەی حوسێنییە لە شاری بەغدا بە بارمتە گیرابوون.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، بەستنەوەی ئەو کچانە بەهۆی "کێشەی خێزانییەوە بووە."
دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە، هێزەکانی لیوای 20ـی پۆلیسی فیدراڵی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و هەرسێ کچەکەیان ئازادکردووە، سێ براکەیشیان دەستگیرکردوون.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق نەیگوتووە رووداوەکە کەی روویداوە، بەڵام ئێوارەی شەممە زانیارییەکانی بڵاوکردوونەتەوە. هەروەها دەڵێت، شوێنی لێدان بە جەستەی سێ کچەکەوە دیاربووە و رووبەڕووی "دۆخێکی سەختی نامرۆیی کراونەتەوە." ئێستاش کەیسەکە رێکاری یاسایی خۆی وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ