حیزبی دەعوە: دەستوەردانی ئەمریکا لە پرسی بەربژێرکردنی مالیکی پێشینەیەکی مەترسیدارە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حیزبی دەعوەی ئیسلامی وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە، لەبارەی بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رایگەیاند، ئەو جۆرە دەستوەردانە "پێشینەیەکی مەترسیدارە و لێدانە لە بنەمای سەروەریی نیشتمانی و بڕیاری سەربەخۆی عێراق."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2026، حیزبی دەعوەی ئیسلامی، کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە "مافی دەستووریی" گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کردەوە بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران.
 
لە راگەیێندراوێکەی حیزبی دەعوە ئاماژە بەوەکراوە: "چاوەڕوان دەکرا رۆژی سێشەممە رێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت تەواو بکرێن، بەڵام دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رێگر بوو."
 
ئەم کاردانەوەیەی حیزبی دەعوە دوای ئەوە دێت، دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە روونی دژایەتی خۆی بۆ بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی.
 
حیزبی دەعوە لە راگەیێندراوەکەیدا بەرگری لە نووری مالیکی دەکات و بە "یەکێک لە ستوونە سەرەکییەکانی پرۆسەی سیاسی" ناوی دەبات و دەڵێت: "مالیکی لە دۆخێکی زۆر سەختدا بەرپرسیارێتی قورسی گرتە ئەستۆ و توانی ئاسایش و سەقامگیری بچەسپێنێت و شکۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە، بێ ئەوەی پەنا بۆ هیچ ئەجێندایەکی سیاسی یان ئایدیۆلۆژیی تەسک ببات."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق، واتە رێزگرتن لە بژاردە سیاسییەکانی گەلەکەی. دەستوەردانی هەر لایەن یان وڵاتێک لە کاروباری ناوخۆ بە شێوازی سەپاندنی مەرج و هەڕەشە، لەلایەن عێراقییەکان و هێزە نیشتمانییەکانەوە رەتکراوەیە."
 
حیزبی دەعوە هۆشداری دەدات لەوەی دروستکردنی کەلێن لە بڕیارەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پرۆسەی سیاسی بەرەو ئاڵۆزییەکی زیاتر دەبات و داوا لە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" دەکات بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان لە بەرامبەر ئەم "دەستوەردانە ئاشکرایە" هەڵبگرن.
 
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند: "دەبیستم کە وڵاتی گەورەی عێراق لەوانەیە بژاردەیەکی زۆر خراپ بکات بە دووبارە دانانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی مالیکی کرد و گوتی: "دوایین جار مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە کەوتە نێو هەژاری و پاشاگەردانییەکی تەواو. نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە."
 
هەر ئەمڕۆش، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، دژایەتیی خۆی بۆ "دەستوەردانی روونی ئەمریکا" لە کاروباری ناوخۆی عێراق راگەیاند و گوتی، رێگە نادەن واشنتن دەستوەردان لە بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی، بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق

مالیکی لە وەڵامی ترەمپ: تاوەکو کۆتایی بەردەوام دەبم

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، دژایەتیی خۆی بۆ "دەستوەردانی روونی ئەمریکا" لە کاروباری ناوخۆی عێراق راگەیاند و گوتی، رێگە نادەن واشنتن دەستوەردان لە بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات.