موقتەدا سەدر پێنج لێژنە پێکدەهێنێت

28-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
موقتەدا سەدر بڕیارێک دەردەکات بۆ پێکهێنانى پێنج لێژنە کە یەکێکیان فراکسیۆنە دەستلەکارکێشاوەکەیەتى لە پەرلەمانى عێراق.
 
بەگوێرەى نووسراوێک کە نووسینگەى تایبەتى موقتەدا سەدر لە 28ى ئادار دەریکردووە، ئاماژە بەوە دراوە کە بە فەرمانى سەرۆکى رەوتى سەدر، پێنج لێژنەى ناوەندى پێکدەهێندرێت و سەرۆکى هەر لێژنەیەکیشى دیاریکردووە کە لە ئەندامانى ئەو رەوتەن.
 
 لێژنەکان بریتین لە سەرپەرشتیارى نوێژى هەینى، دیوانى خێڵەکان، بونیان مەرسوس، راوێژکاران و فراکسیۆنى دەستلەکارکێشاوەى سەدر.
 
بەگوێرەى بڕیارەکە، حەسەن عەزارى کراوە بە سەرۆکى فراکسیۆنى دەستەکارکێشاوەى سەدر.
 
فراکسیۆنى سەدر لە هەڵبژاردنى 2021ى پەرلەمانى عێراق 73 کورسی بەدەستهێنا، بەرلەوەى سەرجەم ئەندامەکانیان لە 12ى حوزەیرانى 2023 دەست لەکاربکێشنەوە.
 
بەر لە دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارەکانى رەوتى سەدر، حەسەن عەزارى، سەرۆکى فراکسیۆنەکەى بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."