کەشناسیی عێراق بۆ رووداو: سبەى بارانە و دوو سبەى ئەگەرى لافاو هەیە

28-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، دووشەممە لە چەند ناوچەیەکى عێراق باران دەبێت و لە دوو رۆژى دواتردا لێزمەباران دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى لافاو هەیە.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: دووشەممە نزمەشەپۆلێک لە دەریاى سوورەوە روو لە عێراق دەکات و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەکى جیاوازى نێوەڕاست و باشوورى عێراق باران دەبارێت و تاوەکو رۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت."
 
بەگوێرەى پێشبینیى بەڕێوەبەرایەتییەکە، پلەى گەرما لە ناوچەکانى باشوورى عێراق لە نێوان 33 بۆ 37 پلەى سیلیزى دەبێت، لە نێوەڕاست 35 بۆ 37 و باکوور (هەرێمى کوردستان) 34 بۆ 36  پلە دەبێت، لەکاتێکدا 26ى نیسان بۆ یەکەمجار لەم ساڵدا پلەى گەرما لە 10 پارێزگاى عێراق بەرزبووەوە بۆ 40 پلە.
 
بە گوتەى عامر جابرى، رۆژانى سێشەمە و چوارشەممە ئەگەرى بارانى بەلێزمە و مامناوەند هەیە و لە ناوچە سنوورییەکانى رۆژهەڵاتى عێراق ئەگەرى روودانى لافاو هەیە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە