عەلى سیستانی: وانەى تایبەت شیاوە ئەگەر بە گرێبەست رێگرى لێنەکرابێت

28-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مەرجەعى باڵاى شیعە گوتنەوەى وانەى تایبەت لەلایەن مامۆستایانەوە بە "شیاو" دەزانێت، ئەگەر لەگرێبەستى کارکردنیدا رێگرى لێنەکرابێت.
 
نووسینگەى عەلی سیستانی وەڵامى پرسیارى شوێنکەوتووەیەکى مەزهەبی شیعەى بڵاوکردووەتەوە کە ئاڕاستەى مەرجەعى باڵاى شیعەکان کردووە، بەوەى "بۆچوونى چییە لەسەر گوتنەوەى وانەى تایبەت لە کەرتى خوێندن؟"
 
عەلى سیستانى لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا ئاماژەى بەوەداوە کە "ئەو هەنگاوە رێگە لێگیراو نییە، ئەگەر لە گرێبەستى کارکردنى مامۆستاکەدا ئەوە نەهاتبێت کە دەبێت دەستبەردارى ئەو جۆرە وانە گوتنەوەیە بێت."
 
هەندێک لە مامۆستایان وانەى تایبەت بە قوتابیەکانیان یان قوتابی دیکە دەڵێنەوە لە چوارچێوەى ئەو وانەیەى پسپۆرى تێدا هەیە.
 
لە وەڵامى پرسیارێکى دیکەشدا کە مامۆستایەک ئاڕاستەى عەلى سیستانى کردووە، پرسیارى ئەوەى لێدەکات کە  ئایا شیاوە بەرامبەر بە وتنەوەى وانە پارە لەو قوتابیانە وەربگرێت کە لە قوتابخانە وانەیان پێ دەڵێتەوە؟ 
 
عەلى سیستانى ئاماژەى بەوەداوە کە رێگرییەک نییە بەرامبەر بەو هەنگاوە، ئەگەر پێچەوانەى یاسایەک نەبێت کە مامۆستاکە کارى پێدکات  بەگوێرەى گرێبەستى نێوانیان.
   
بەگوێرەى ئامارەى فەرمیى وەزارەتى پەروەردەى عێراق بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 زیاتر لە 13 ملیۆن قوتابى لە قۆناخە جیاوازەکانى خوێندندا دەبن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."