سوودانی: کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ لە کەرکووک جێبەجێ دەکەین

28-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک کۆبووەوە و رایگەیاند، کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ لە کەرکووک دەستپێدەکەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە رێبوار تەها مستەفا، پارێزگاری کەرکووک کرد. ئامانجی دیدارەکە ئاگاداربوون بوو لە وردەکارییەکانی رەوشی ئەمنی، ئابووری و خزمەتگوزاری لە پارێزگاکەدا.
 
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەست بە بواری خزمەتگوزاری و پڕۆژە گەشەپێدانەکان لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە، ئەمەش بەپێی ئەو پلانەی لە بەرنامەی حکومەتدا داڕێژراوە.
 
نووسینگەی سوودانی رایگەیاند: "حکومەت بەنیازە کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ لە پارێزگای کەرکووک دەستپێبکات، کە بەشێکن لەو پاکێجە پڕۆژانەی ئێستا لە سەرانسەری پارێزگاکانی دیکەی عێراق جێبەجێ دەکرێن".
 
هەر بە گوێرەی راگەیێندراوەی نووسینگەکەی، سوودانی جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوەی باری ئابووری لە پارێزگاکە کردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."