ئاگرێکی گەورە لە موسڵ کەوتەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان

28-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاگرێکی گەورە لە گۆڕەپانێکی بارهەڵگرەکان لە شاری موسڵ کەوتەوە. سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتاون و هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
 
ئاگر لە گۆڕەپانی بارهەڵگرەکان لە ناوچەی پیشەسازی لە بەری چەپی شاری موسڵ کەوتووەتەوە. 
 
محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرەتای ئاگرەکە لەوە دروستبووە، ستوونێکی کارەبا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەوتووە و شۆرتی کارەبای دروست کردووە، ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە".
 
بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، تانکەرێکی سووتەمەنی لە شوێنەکە بووە، ئەویش ئاگری گرتووە و دەنگێکی گەورەی دروستکردووە، ئاگرەکەی گەورەتر کردووە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان.
 
محەممەد جاسم کاکەیی دەڵێت، هێشتا ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە