دادگە لەسەر 'دزینی' پارەی بژمێرەکان 7 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی سەلاحەدین دەرکرد

28-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی تاوانەکانی سەلاحەدین، سزای حەوت ساڵ زیندانیی بەسەر بەرپرسێکی پارێزگاکەدا سەپاند، دوای ئەوەی بە "دزینی" پارەی  بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تاوانباری کرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 28ـی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دادگەی تاوانەکانی سەلاحەدین، بە تاوانی دزینی پارە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە "تاوانبارەکە، کە پۆستی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاماری سەلاحەدینی هەبووە، ئەو بڕە پارەیەی دزیوە، کە بۆ پێدانی بە فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی2024 تەرخانکرابوو."
 
سزاکە بەپێی بڕگەکانی مادەی 316 - بەشی دووەمی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەرچووە.
 
دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22ی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتیی کرا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە