رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانیی خۆی لە کوژرانی دوو هاووڵاتیی عێراقی لە شەڕێکدا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت، بکوژ دەستگیر کراوە.
رۆژی پێنجشەممە 26-06-2025 لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان شەڕێک لە ئەنجامی دەمەقاڵێیەک دروستبوو، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک دوو هاووڵاتیی عێراقیی کوشت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانیی خۆی سەبارەت بەو رووداوە دەربڕی و دەڵێت، کۆنسووڵخانەی عێراق لە دیلۆک بە هاوئاهەنگیی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، چاودێریی رەوتی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی تورکیا دەکات.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەش کردووە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ بکوژ دەستگیر کراوە و بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ