کاروانێکی دیکەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل دەگەڕێندرێنەوە

28-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی عێراقییەکان لە کەمپی هۆل، کە ژمارەیان زیاتر لە 220 خێزان دەبێت، بۆ عێراق دەگەڕێندرێنەوە. خێزانێکی تێدایە کە خەڵکی قەزای شنگالە.

عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل دەگەڕێندرێنەوە، کە نزیکەی 800 کەس دەبن." گوتیشی: "ژمارەی وردی گەڕێندراوەکان تاوەکو گەیشتنیان یەکلایی نابێتەوە، چونکە هەندێک کات بەگوێرەی لیستی پێشوەختە ژمارەکە کەم و زیاد دەکات."
 
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پرۆسەی بەردەوامی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوە سەرجەم عێراقییەکانی ئەو کەمپە.
 
ئەمە دەبێتە 29یەمین کاروانی ئاوارەکانی عێراق، کە لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "زۆربەی ئەم خێزانانە خەڵکی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین و بابلن، هەروەها خێزانێکی تێدایە خەڵکی قەزای شنگالە، کە عەرەبی سوننەن".
 
پرۆسەی گەڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل لە ساڵی 2021ـەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە. 
 
کەمپی هۆل کە بە کەمپی کەسوکاری چەکدارانی داعش ناسراوە، دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە.
 
ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە، سەرەتا لە کەمپی جەدعە جێگیر دەکرێن، کە دەکەوێتە باشووری شاری موسڵ و لە ئێستادا ناوی گۆڕدراوە بۆ "سەنتەری هیوا". لەم سەنتەرەدا، پرۆسەی شیاندنەوە و ئامادەکردنیان بۆ تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگە خۆجێیەکانی خۆیان بەڕێوەدەچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."