رووداو دیجیتاڵ
بەربژێرێکی هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی رایدەگەیێنێت، لە پارێزگای بەسرە دەیان پۆستەری بەربژێرەکانیان دڕێندراون و لە شوێنەکانیاندا پۆستەی بەربژێری دیکە دانراون.
عەبدولئەمیر مەیاحی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستێکی شاراوە لەپشت دڕاندنی پۆستەری بەربژێرەکانیانە و ئەوەیان بۆ روون بووەتەوە، کە کێبڕکێیەکی ناشەریفانە بووەتەهۆی ئەوەی دەست بگاتە پۆستەرەکانی هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی.
ئەو بەربژێرەی هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی کە هاوکات پەرلەمانتاری ئەو خوولەی پەرلەمانە، ئەوەشی خستەڕو،و بەدواداچوون و چاودێری دەکەن، تاوەکو بزانن کێن ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، "هەر کاتێک ئەوانیان دیاریکرد، ئەوا دەیاندەنە دادگا. هەروەها ماددەیەک لە یاسای هەڵبژاردنەکان هەیە باس لە سەپاندنی سزا دەکات لە دژی هەر کەسێک کە پۆستەری بەربژێرەکان بدڕێنێت".
مەیاحی دەشڵێت، تێبینییان کردووە لە بازنەی سێی پارێزگای بەسرە، ئۆتۆمبێل هەبووە پۆستەری بانگەشەی بەربژێرەکانی ئەوانی لابردووە و لە شوێنیدا وێنەی بەربژێری دیکەی داناوە، ئەوەشیان تۆمار کردووە، سکاڵایان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە، بۆ گرتنەبەری رێکارەکان دژی ئەنجامدەرانیان.
بە گوتەی مەیاحی، دەیان پۆستەری ئەو دڕێندراون، کە نزیکەی 200 پۆستەری بچووک و 35 پۆستەری گەورەیان لابردووە و دڕاندوویانە.
لەو هەڵبژاردنەدا 3244 بەربژێر بەشدارن؛ بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکی دیکەشیان بەربژێری 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسین، ئەو بەربژێرانەش رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمان.
پارێزگای بەسرە بەم شێوەیە دابەشبووە:
ژمارەی بازنەکان: 6
ژمارەی دەنگدەر: 1,887,231
ژمارەی کورسییەکان: 25
کورسییەکانی ژنان: 6
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ