دوو سەرکردەی شیعە: یەکگرتوویی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بپارێزرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەبشیر یا عێراق و ئەمینداری رێکخراوی بەدر کە دوو لە پێکهێنەرانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکانن، داوا دەکەن یەکگرتوویی هاوپەیمانێتییەکە و یەکڕیزى لایەنەکانى بپارێزرێت. بە گوتەی سەرکردەی یەکێک لەو دوو هێزە، "پرسەکە لە ئاستی جیاوازیی تێڕوانینە و نەگەیشتووەتە ئاستی ناکۆکی."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2025، هەمام حەموودی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەبشیر یا عێراق کە هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییە، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر کۆبوونەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێنراوێکی هاوپەیمانیی ئەبشیر یا عێراق، هەردوو سەرکردە جەختیان لە گرنگیی پاراستنی یەکگرتوویی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و یەکڕیزیی هێزە نیشتمانییەکانی نێو ئەو هاوپەیمانییە کردووەتەوە.
 
ئەو دوو سەرکردەیە ئەو یەکگرتووییەیان بە بنەما زانیوە بۆ داڕشتنەوەی تێڕوانینێکی روون و پێگەیشتوو بۆ قۆناخی داهاتوو.
 
ئەو هۆشدارییەیان کە هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، کە تاوەکو ئێستا بەهۆی ناکۆکی نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
 
ئەبو میساق مەساری، ئەندامی سەرکردایەتى رێکخراوی بەدر بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند: "ئەو جیاوازییەی لەنێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدایە نەگەیشتووەتە ئاستی ناکۆکی و ئەوەی هەیە جیاوازییە لە تێڕوانیندا، کە بە گوتەی مەساری لەو جۆرە پرسانەدا "هەبوونى سروشتییە".
 
هەمام حەموودی و هادی عامری جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و لەگەڵ بەردەوامبوون لە "دانوستاندنی بەرپرسیارانەی" چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

علەی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق

عەلی عەللاق: کەمکردنەوەی مووچە و خەرجییە گشتییەکان لێکەوتەی کۆمەڵایەتی دەبێت

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێ، کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان، بەتایبەتی مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، لێکەوتەی کۆمەڵایەتی دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "دارایی گشتی لە عێراق بە رێژەی زیاتر لە 90% پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت."