رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسند بکرێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە دۆخی یاسایی و ئەمنیی بەربژێرەکان خەریکە تەواو دەبێت و بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ناوی بەربژێرەکان پەسند بکات.
نزیکەی 8000 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە پاڵاوتبوو، بەڵام تاوەکو رۆژی 17ی ئەیلوول ژمارەیان بۆ 7787 بەربژێر کەم بووەوە.
لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر لە 21 ملیۆن و 700 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتین و نۆ کورسییان کۆتان. رۆژێک پێشتر، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ