پاسەوانی پەرلەمانتارێکی عێراق بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپێشاندەران دەستگیرکرا

28-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پاسەوانی پەرلەمانتارێکی عێراق لە بەسرە، تەقە بەسەر ژمارەیەک خۆپێشاندەری ئەو شارەدا دەکات و بە فەرمانى دادوەر دەستگیر دەکرێت.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی ئەیلوولی 2025، لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست لە بەسرە روویداوە. ڤیدیۆى کاتى تەقەکردنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە دەری دەخات چەند کەسێک لە ئۆتۆمبێلێک دادەبەزن و یەکێکیان بە دەمانچەکەى تەقە بەسەر ژمارەیەک هاووڵاتیدا دەکات کە لە بەردەم ئەو فەرمانگەیەدا خۆپێشاندانیان دەکرد.
 
دواى رووداوەکە، فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە روونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەقەکەرەکە پاسەوانی پەرلەمانتارێکی عێراق بووە و بە دەمانچە تەقەی بەسەر خۆپێشاندەراندا کردووە، کاتێک لە بۆنەیەکی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست بە یاوەریی ژمارەیەک پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسی و ئایینی چووەتە دەرەوە.
 
لە راگەیێنراوێکدا کە هەر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەر ئەو پاسەوانەی پەرلەمانتارەکە دەستگیرکراوە.
 
لیژنەی باڵای پارێزگای بەسرە لە راگەیێنراوێکدا گوتی: "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو رووداوە نەخوازراوە دەکەین کە ئەمڕۆ روویدا و پاسەوانی یەکێک لە بەرپرسان تەقەی لە خۆپێشاندەران کرد و ئەو هەڵسوکەوتە یاساشکێنى بووە و پێشێلکارییەکی قبووڵ نەکراوە لە دژی مافی دەستووری هاووڵاتییان و رێگە بەوە نادەین کە پاساوی بۆ بهێنرێتەوە یان بەهەر پاساوێک بێت چاوپۆشی لێ بکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."