کڕینەوەى گەنمەشامى لە عێراق دەستیپێکرد

28-11-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق دەستی بە کڕینەوەى بەرهەمى گەنمەشامى کرد، کە هەر تۆنێکى بە 380 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت.
 
رۆژی 28ى تشرینى دووەمى 2023 محەممەد خوزاعی، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە کڕینەوەى بەرهەمى گەنمەشامى جووتیاران لەو بنکانەى کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون، تاوەکو ئەو کاتەى سەرجەم بەرهەمەکان دەکڕدرێنەوە.
 
ساڵى 2022 کەرکووک لە ریزبەندى یەکەم بوو لە بەرهەمهێنانى گەنمەشامى کە زیاتر لە 500 هەزار تۆن بەرهەمی هەبوو.
محەممەد خوزاعى ئاشکرایکرد کە 380 هەزار دینار دیارکراوە بۆ  کڕینەوەى هەر تۆنێک گەنمەشامى لە جووتیاران و دواى کڕینەوەى بە نرخى پاڵپشتیکراو دەفرۆشرێتەوە هاووڵاتیان.
 
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە یاسای بودجەدا 250 ملیار دینارى بۆ پاڵپشتیکردنى بەرهەمى گەنمەشامى تەرخانکردووە.
 
ئەو گەنمەشامییەی حکومەت دەیکڕێتەوە، لە کارگەکان دەکرێتە ئالیک و بە نرخی پاڵپشتیکراو بە پەلەوەرخانەکان دەفرۆشێتەوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە