لە عێراق دەست بەسەر 93 ملیار دینار و 1.8 ملیۆن دۆلاری سپیکراوەدا گیراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025 رایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو پارەیەی لە دۆسیەکانی تایبەت بە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە دەستیان بەسەرداگیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 93 ملیار دینار و نزیکەی 1.8 ملیۆن دۆلار.
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتیی پارە سزادراو و دەست بەسەردا گیراوەکان بریتین لە 93,668,979,124 ملیار دینار و 1,793,905 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دادگە رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی دارایی تووندتر کردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو دۆسیانەی کە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیی دارایی تیرۆر ژمارە 39ـی ساڵی 2015 تۆمارکراون.
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری جەختی لە کاراکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر کردەوە، پابەندبوونی خۆی بە پێوەرەکانی گرووپی کاری دارایی (FATF) و بەکارهێنانی گرووپی (EGMONT GROUP) بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی دارایی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام دووپاتکردەوە.
 
ئێگمۆنت گرووپ، تۆڕێکی جیهانییە کە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و کارلێکی نێوان یەکەکانی هەواڵگریی دارایی دەکات بۆ پاراستنی سیستمی دارایی جیهانی. 
 
گرووپی (FATF)، دەستەیەکی نێودەوڵەتییە کە ستانداردە جیهانییەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆر و پارەدارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ دادەنێت، بۆ پاراستنی سیستمی دارایی جیهان لە بەکارهێنانی نایاسایی.
 
سیستمی پێشکەوتووی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیی دارایی تیرۆر، ئامانجی رێگریکردن، شیکردنەوە و ئاشکراکردنی چالاکییە داراییە گوماناوییەکانە، لە رێگەی میکانیزمەکانی وەک پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کڕیاران، چاودێریکردنی مامەڵە و ئاشکراکردنی دەستبەجێی پرۆسە گوماناوییەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مزەفەر کەرخی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم: بەپێى زانیارییە دزە پێکراوەکان، حەلبووسی لە خۆبەربژێرکردن کشاوەتەوە

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، هاوپەیمانییەتییەکەی مکوڕە لەسەر بەربژێرکردنی موسەننا سامەڕایی. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، بەگوێرەى زانیارییە دزە پێکراوەکان، "محەممەد حەلبووسی لە خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کشاوەتەوە و دوو پەرلەمانتاری دیکەى بەربژێر کردووە."