بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستیی سەلاحەدین 7 ساڵ زیندانی دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی تاوانەکانی سەلاحەدین سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی پارێزگاکە دەرکرد، ئەوەش بەهۆی خەرجکردنی 20 ملیار دینار لە دەرەوەی رێکارە یاساییەکان.
 
پێنجشەممە، 29-01-2026، دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە گوێرەی مادەی 340ـی یاسای سزادان، دادگەی تاوانەکانی سەلاحەدین سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی "ئامادەبووانە" (حزوری) بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاکە دەرکردووە.
 
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، سزاکە بەهۆی "زیانگەیاندن بووە بە ئەنقەست بە پارە و بەرژەوەندییەکانی ئەو لایەنەی کاری تێدا کردووە."
 
بە گوێرەی وردەکارییەکانی دۆسیەکە، ئەو بەرپرسە پێشتر بڕی 20 ملیار دیناری لەبەردەست بووە کە بۆ کڕینی ئامێری پزیشکی تەرخانکرابوو، بەڵام پارەکەی لە شوێنی دیکە خەرج کردووە.
 
دەستەی دەستپاکی روونیکردووەتەوە، ئەو کارە "بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و وەرگرتنی رەزامەندی" کراوە، ئەمەش بە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی فەرمانگەکەی ئەژمار کراوە.
 
جگە لە سزای زیندانیکردنەکە، دادگە مافی بە وەزارەتی تەندروستی داوە کە لە دادگە مەدەنییەکان سکاڵا تۆمار بکات بۆ داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەڕێکەوتووە.
 
پێشتر لە رۆژی 8-12-2019، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، دکتۆر عومەر سەباح شەفیق، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سەڵاحەدینی بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر کارەکانی، لە پۆستەکەی دوورخستبووەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق

عەسائیبی ئەهلی حەق: بڕیاری سەپێنراوی دەرەکی رەتدەکەینەوە

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "عێراقییەکان لە توانایاندایە ئەو کەسە بەربژێر بکەن کە دەتوانێت وڵات بەرەوپێش ببات."