وەزیرانی بەرگریی عێراق و فەرەنسا گرێبەستی کڕینی فڕۆکە و راداری پێشکەوتوو تاوتوێ دەکەن

29-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە فەرەنسا و لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی گرێبەستی کڕینی فڕۆکە و راداری پێشکەوتوو تاوتوێ دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە مانگی داهاتوو فەرەنسا سەرۆکایەتیی نێردەی ناتۆ لە عێراق وەربگرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق؛ سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025 بە سەردانێکی فەرمی، کە چەند رۆژێک دەخایێنێت، گەیشتە فەرەنسا.
 
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، وەزیری بەرگریی عێراق لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا لە پاریس، چاوی بە سێباستیان لۆکۆرنۆ، هاوتا فەرەنسییەکەی کەوت. هەردوو وەزیر گفتوگۆیان لەبارەی چەندین پرسی "گرنگ" کردووە، لەوانەش دۆخی ئەمنیی هەرێمی و رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.
 
بەپێی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەرکی نێردەی ناتۆ لە عێراق کراوە، بەتایبەتی کە فەرەنسا لە مانگی ئایاری داهاتوودا سەرۆکایەتیی نێردەکە وەردەگرێت. جگە لەمانەش، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، بەتایبەت لە بواری ئەمنیدا.
 
هەردوو وەزیر وردەکارییەکانی گرێبەستی پڕچەککردنی فەرماندەیی فڕۆکەوانیی سوپای عێراقیان بە فڕۆکەی جۆری کاراکاڵ تاوتوێ کرد، کە لەنێوان هەردوو وەزارەتی بەرگریدا واژۆ کراوە.
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، بەدواداچوونیش دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستی پڕچەککردنی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی عێراق بە راداری پێشکەوتوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی. وێنە: رووداو

رێکارى ژماردنى دەنگی هەڵبژاردن؛ تیروپشک بۆ هاودەنگەکان دەکرێت

تیروپشک بۆ بەربژێرە هاودەنگەکان، پڕکردنەوەی کورسى بەتاڵى بەربژێرى سەرکەوتوو لە لیستەکەى و هەژمارکردنى بەربژێرى ژنى دەرچوو بە دەنگى خۆى لەسەر رێژەى کۆتا، دیارترین ئەو رێکارانەن کە کۆمیسیۆن بۆ دابەشکردنى کورسی و گۆڕینى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پەسندى کردوون.