سەرجەم حاجییانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتنە مەککە

29-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پرۆسەی گواستنەوەی حاجییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە کۆتاییهات، زیاتر لە 17 هەزار حاجی لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییە گەیشتوون.

رۆژی پێنجشەممە، 29ی ئایاری 2025 ، کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوێنێوە هەموو کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتوون و هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان نەماوە نەگەیشتبێت.
 
هاوکات مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 4ی مانگەوە تاوەکو  28ی مانگ، زیاتر لە 17 هەزار حاجی بە رێگەی 105 گەشتی ئاسمانیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە گواستراونەتەوە سعودیە بۆ جێگەیاندنی رێوڕەسمی حەج. 
 
هەر لەوبارەوە، نێردەی حەجی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، پرۆسەی گواستنەوەی سەرجەم حاجییان بۆ سعودیە کۆتایی پێهات، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە دوایین کاروانی حاجییان لە فڕۆکەخانەی بەغداوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەدە. هیچ رووداوێکی نەخوازراویش تۆمار نەکراوە.
 
حاجییانی رێگەی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆکەخانەکانیی، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، بەغدا، نەجەف و بەسرە بۆ فڕۆکەخانەکانی مەدینە و جەدە گواستراونەتەوە.
 
رۆژی شەممەی رابردوو، 24ی ئایار، گواستنەوەی سەرجەم حاجییانی رێگای وشکانی لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە کۆتاییهات و سەرجەمیان بە سەلامەتی گەیشتن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."